دیاربەکر بۆ بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر ئامادەیە

وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر راگەیاند کە چالاکییەکان بۆ بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر کە بڕیارە ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت تەواو بوونەتەوە.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر وەک هەموو ساڵێک ئەمساڵیش بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە دیاربەکر رێکدەخات.
تەوەری بەرنامەی ئەمساڵ "حەزرەتی موحەممەد رێبەری جیهاد" دەبێت و بەرنامەکە کاتژمێر ١٣:٣٠ لە مەیدانی نەوروزی دیاربەکر بەڕێوە دەچێت.
ئەرجان فیدان ئەندامی دەستەی ئامادەکاری بەرنامەی مەولدی نەبی سەر بە وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر سەبارەت بە چالاکییەکانی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
فیدان لە راگەیەندراوەکە باسی لەوە کرد، "چالاکییەکانمان تەواو بوون. بۆ بەرنامە ئامادەیین. چالاکییەکانمان بۆ دروستکردنی پلاتفۆرم و سیستەمی دەنگ و شوێنەکانی دیکە تەواو بوونەتەوە. ئەگەر چی شارەوانی گەورە بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیان پاس دابین نەکردووە بەڵام بە ئیزنی خودا کێشەیەک رووی نادات و هاوڵاتیانمان لەم بارەیە پشتگری دەکەن. ژمارەیەکی زۆر برامان رایانگەیاندووە کە دەیانەوێت بە شێوەی بێ بەرامبەر هاوڵاتیان بگوازێنەوە مەیدانی بەرنامە."
ناوبراو لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە لەگەڵ ئەوەی چەند جارێک لەگەڵ شارەوانی دیداریان کردووە شارەوانی پاس دابین نەکردووە و وتی، "بەو بڕیارە دەبینین کە بەڕێوبەرانی خۆجێ چەندە لە بەها و گرنگییەکانی شار دوورن. بەداخەوە پاس بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیان بە یاریگەی تۆپیپێ دابین دەکەن بۆ بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر دابین ناکەن."
ئەرجان فیدان لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە هەموو ساڵێک بەرنامەکە بە تەوەرێک ئامادە دەکەن و تەوەری ئەمساڵ "حەزرەتی موحەممەد رێبەری جیهاد" دەبێت و دواتر وتی، "هەموو ساڵێک بە پێی پێداویستیی هاوڵاتیان تەوەرێک دەستنیشان دەکەین. ئەمساڵ بە تایبەت بەهۆی کۆمەڵکوژی و جینۆسایدەکەی غەززە تەوەری "حەزرەتی موحەممەد رێبەری جیهادمان دەست نیشان کرد. لەبەر ئەوەی ئوممەتی ئیسلام لە رووحی جیهاد دووربوونەتەوە لەو رەوشەدایە و بۆ دووبارە قازانج کردنی رووحی جیهاد ئەم تەوەرەمان دەست نیشان کرد."
فیدان لە کۆتاییدا وتی، "لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر باس لە جوانی و نموونەکانی ژیانی پێغەمبەری بەڕێزمان دەکرێت. هەموومان زیاتر لە هەموو کات پێویستیمان بە ئەخلاق، سوننەت و ژیانی پێغەمبەر هەیە. هەموو ساڵێک بەو بەرنامەیە هەوڵی دروستکردنی ئەم بیرە دەدەین. بۆیە دەمانەوێت هەموو کەس بەشداری لەم بەرنامەیە بکەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەریاچەی ورمێ کە یەکێکە لە گەورەترین دەریاچە خوێیەکانی جیهان کە دەکەوێتە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا (ورمێ) لە ڕۆژهەڵات بەهۆی وشکەساڵی بە تەواوی وشک بووەتەوە.
شەهید سەلاحەدین ئوروک یەکێک لە کەسایەتییە پێشەوایانی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا لە ساڵوەگەڕی شەهادەتەکەی لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.
شاندی هودا پار بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار سەرکان رامانلی بەردەوامە لە سەردانەکانی لە هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوە لەگەڵ حیزبەکانی سیاسی.
صلاح الدین ئوروک، یەکێک بوو لە پێشەواکانی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا لە ٥ ئەیلولی ٢٠٠١ لە کوێستانی تەکیری پارێزگای ئەدەنە لە هێرشێکدا شەهید بوو.